کۆمسیۆنی عێراق: پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست كۆتایی هات، لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەکەی ئاشکر دەکرێت
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەژمارکردنەوەی دەستی بۆ سندوقەکانی هەڵبژاردنی ۱۲ـی ئایار، دەرکرد دادگای فیدڕاڵی چەند دادوەرێکی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆسەکە دیاری کرد، کەمێک بەر لە ئێستا پرۆسەکە کۆتا پێ هات، کۆمسیۆن ڕایگەیاند لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەکە دەخرێتە ڕوو.
ئەمرۆ “دوشەممە” كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگی دەنگدەران بەدەست كۆتایی هاتوەو لە دو رۆژی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنن، جیاكردنەوەی دەنگی نێو ژمارەیەك سندوق لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لەدوای تۆماركردنی سكاڵای ژمارەیەك لیستو قەوارەی هەڵبژاردن دێت.
رۆژی 12 ی ئایاری ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەرێوەچو، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی پرۆسەكە تا ئێستاش هیچ لایەنێك نەیتوانیوە كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت