سه‌رۆك بارزانی: زۆرێك له سه‌ركرده‌كان ده‌رچووی یه‌كێتی لاوان بوون ،هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بم
ئەمڕۆ سێشەممە ۷ى۸ى۲۰۱۸ هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ۲٦۰ ئەندام و لەژێر ناوی ” کۆنگرەی پێشمەرگە” دەستی پێ‌کرد.
سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و له سه‌ره‌تادا خۆشخاڵی خۆی به به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “له‌و رۆژه‌وه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ده‌ستی به شۆڕش كرد، كورد تینووی ئازادی بووه و به‌رده‌وام به‌دوای مافه‌كانییه‌وه بووه، هه‌میشه كورد به‌رگری له خۆی كردووه‌و نه‌چووه‌ته سه‌ر خاكی خه‌ڵك و ده‌ستدرێژی نه‌كردووه‌ته سه‌ر كه‌س، به‌ڵكو هه‌میشه به‌رگریی مهردانهمان كردووه، له شۆڕشی ئهیلوول و گوڵانیش به‌رگرییه‌كی مەردانەمان كرد و هیچ لارێییهك له شۆڕشه‌كاندا رووینه‌داوه”.
سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند: “مێژوو پڕه له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌سه‌رهاتی ره‌نگاوره‌نگ، بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهانیش واباشتره عاقڵانه بیركه‌نه‌وه، به ئاگر و ئاسن ناتوان سه‌ر به گه‌لی كورد شۆڕ بكه‌ن، باشترین چاره‌سه‌ر گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه، ئه‌گینا به ئاگر و ئاسن نه‌یانتوانییوه چۆك به میڵه‌تی كورد داده‌ن و ناشتوانن”.
سه‌رۆك بارزانی باسی له رۆڵی لاوان له شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی گوڵان كرد كه رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بووه بۆ پێگه‌یاندنی لاوان له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و گووتی: “زۆرێك له سه‌ركرده‌كان ده‌رچووی یه‌كێتی لاوان بوون ،هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بم و پارتی به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه وه‌ك هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بێت”.
له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رۆك بارزانی گووتی: “دوای ساڵی ۲۰۰۳ زۆر هه‌وڵماندا شه‌ریك بین له‌و عێراقه‌دا و خۆم جاری وا هه‌بووه دوو مانگ ده‌مامه‌وه له به‌غدا تا شه‌ریك بین له عێراقی نوێ‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت شه‌راكه‌تیان قه‌بووڵ نییه و چه‌ندین جاریش گوتوومه ده‌مانه‌وێت به خۆشی و ئاشتی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چووینه به‌غدا و گووتمان ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و عێراقێكی دیموكراسی و فیدراڵی درووست ببێت و ماندوو بووین به دانانی ئه‌و ده‌ستووره‌وه، وه‌رن بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستووره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شتان پێ قه‌بووڵ نییه وه‌رن با ببینه دوو دراوسێی باش و به ئاشتی پێكه‌وه بژین”.
هه‌روه‌ها گووتی: “به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر خیانه‌تی هه‌ندێك كه‌س نه‌بووایه له ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌زعه‌كه وانه‌ده‌بوو، ئێستاش زۆر لایه‌ن په‌شیمانن له‌وه‌ی روویدا و زوڵم له كورد كرا”.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،له دوای ڕووداوه‌كانی ۱۶‌ی ئۆكتۆبه‌رەوە پرۆسه‌ی ته‌عریب له سنووری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وام عه‌ره‌ب هاورده‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن و كورده‌كانیش له گونده‌كان ده‌رده‌كه‌ن.