سه‌رۆك بارزانی : ئامانجی ڕیفراندۆم هه‌ر دێته‌دی، جا نازانم له‌سه‌رده‌می ئێمه ده‌بێت یان ئێوه یان نه‌وه‌كانی ئێوه
ئەمڕۆ سێشەممە ۷ی۸ی۲۰۱۸ هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ۲٦۰ ئەندام و لەژێر ناوی ” کۆنگرەی پێشمەرگە” دەستی پێ‌کرد ، سەرەتای کۆنگرەکە بە مارشی تایبەت بە پێشمەرگە دەستی پێ‌کرد و سەرۆک بارزانی تێیدا وتارێکی پێشکەش كرد.
سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان خۆشخاڵی خۆی به به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و گووتی :”هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بم و پارتی به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه وه‌ك هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بێت”.
سه‌رۆك بارزانی له هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان باسی قۆناغی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كرد كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا بوون ڕایگه‌یاند : “جاری وا هه‌بوو یه‌ك هه‌فته له‌سه‌ر دوو وشه مشت‌ومڕ هه‌بووه” له دیباجه‌كه‌دا نووسراوه ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك بیت ده‌شتوانی ئاره‌زوومه‌ندانه لێی جیابیته‌وه، ئه‌و مافه‌ش خوا به ئێمه‌ی داوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و مافه به ئێمه ناده‌ن. له سه‌رده‌می كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌و مافه هه‌وڵده‌دات”.
پاشان سه‌رۆك بارزانی باسی كتێبی رۆژهه‌ڵاتناس “ویگرام”ـی كرد و گووتی: “له‌و سه‌رده‌مه‌وه عه‌بدولسه‌لام بارزانی كه به‌ده‌ستی عوسمانییه‌كان شه‌هیدكرا هه‌وڵی داوه‌و و گوتوویه‌تی ده‌مه‌وێت بێمه لای شا جۆرج بۆ بریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌م ، ئێستاش ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێیانوایه ئه‌و مافه‌مان نییه و په‌شیمان ده‌بینه‌وه ئه‌وه خه‌یاڵه، به‌ڵام ئێمه ئێستا و پێش ریفراندۆمیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین به شه‌ڕ و چه‌ك ئه‌و كاره بكه‌ین و كاتێكی دیاریكراویشمان دانه‌نابوو، به‌ڵام خۆ گوتنه‌كه‌یشی كوفر نییه كه نایانه‌وێت بیڵێین”.
هه‌وره‌ها سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان گووتی : “ئه‌گه‌ر وا تێگه‌یشتبوون رۆژێك پاش ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یێنرێ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ئه‌وه بوو زیاتر له ۹۳% به به‌ڵێ ده‌نگی بۆدا، ئه‌وه سه‌ركه‌وتن بوو”.
سه‌رۆك بارزانی گووتیشی: “ریفراندۆم به‌كارهێنرا تا هه‌ندێك لایه‌ن رق و كینه‌ی له مێژینه‌یان به‌رامبه‌ر كوردستان دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سه‌لماندیان ناهێڵن كوردستان بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران ، ئه‌و ئامانجه هه‌ر دێته‌دی، جا نازانم له‌سه‌رده‌می ئێمه ده‌بێت یان ئێوه یان نه‌وه‌كانی ئێوه”.
هه‌روه‌ها گووتی: “ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بوون و بۆ ناوخۆیش هیوادارین كه هه‌مووان پێكه‌وه‌بن، به‌ڵام كێ له ئێمه نزیكه پێكه‌وه ده‌بین و كێش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا نییه خۆی سه‌ربه‌سته”.
یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕێکەوتی ۱۸ی۲ی۱۹٥۳ لە کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دامەزراوە و بەڕێوەبردنی هەشتەمین کۆنگرەی هاوکاتە لەگەڵ یادی ٦٥ ساڵەی دامەزرانی کە چەندین قۆناغی جیاجیا بڕیوەو هاوکات ئەندامی یەکێتیی لاوانی جیهانە.