سه‌رۆك بارزانی : هه‌ر چیم بۆ بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یكه‌م، چونكه پارتی به‌ھێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی8ی2018 هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و 260 ئەندام و لەژێر ناوی ” کۆنگرەی پێشمەرگە” دەستی پێ‌کرد.
سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان خۆشخاڵی خۆی به به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و گووتی :”هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بم و پارتی به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه وه‌ك هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بێت”.
سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “زۆرێك خۆیان دانابوو بێنه سه‌ر جه‌نازه‌ی پارتی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌ك حزب یه‌كه‌م بووین هه‌ر چه‌نده زوڵم له پارتی كرا‌و و٤تا ٦ كورسی پارتیش دزراوه، ئه‌وانی دیكه هه‌مووی هاوپهیمانێتیین و پارتی حزبی یه‌كه‌مه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گووتی: “ئێمه بۆ به‌غدا سێ بنه‌مای سه‌ره‌كیمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت ده‌توانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین وه‌ك “شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، ته‌وافووق و ته‌وازن” له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی له گفتوگۆداین و ئه‌وانیش تا راده‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشوویان هه‌ڵه بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك جاران بیانه‌وێت پاشكۆ بین، ئه‌وه دەیڵێم نه پاشكۆیه‌تیمان قه‌بووڵه و نه قه‌بووڵیشی ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆك بارزانی له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان گووتیشی: “خۆتان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بكه‌ن و ئه‌و قسانه‌یش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه ده‌ڵێن مه‌كگۆرك هاتووه‌ته لای من و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه، هیچ شتێكی وا نییه و قه‌بووڵیش ناكه‌ین له هیچ كه‌سێك كه ده‌ستوه‌رداته هه‌موو كارێكی ناوخۆییمانهوه، من هه‌ر چیم بۆ بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یكه‌م، چونكه پارتی به‌ھێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت”.
سه‌رۆك بارزانی داوای له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد كه خۆیان ئاماده بكه‌ن و ده‌ڵێت: “سه‌رنجیشم له‌سه‌رتان هه‌یه و رێژه‌ی ئافره‌ت كه‌مه و پێویسته زیادی بكه‌ن”.
سەرۆک بارزانی لە کۆتایی وتارەکەیدا له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ، رەتی کردەوە خاوەنی ٤۸ ملیار دۆلار بێ و گوتیشی:” کە بەداخەوە ئەو دەنگۆیە ”راست نییە، ئەگینا زۆر شت دەگۆڕا“.
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕێکەوتی ۱۹۵۳/۲/۱۸ لە کۆنگرەسی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دامەزراوە و بەڕێوەبردنی هەشتەمین کۆنگرەی هاوکاتە لەگەڵ یادی ٦٥ ساڵەی دامەزرانی کە چەندین قۆناغی جیاجیا بڕیوەو هاوکات ئەندامی یەکێتیی لاوانی جیهانە.