ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆدواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌به‌ن ترسیان هه‌یه‌ ده‌نگه‌كانیان وه‌كو پێویست نه‌بێت

رۆژی یەکشەممە ٥ی ئابی ٢٠١٨، لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لە ڕێگەی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیه‌وه‌ ئاشکرای کرد کە ئەو دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەو لای خۆیه‌وه‌ قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی دووبارە ویستی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دووپات کردەوە.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ڕایگەیاند: ”تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بۆ ساڵێک درێژ کرایەوە، بۆیە با چیتر ئیرادەی ھاووڵاتییان کۆت و بەند نەکەین و ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، چونکە ھەم ھێزەکان ئامادەییان دەربڕیوە، ھەم کۆمیسیۆنیش ڕێکارەکانی گرتووەتە بەر“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی راشیگه‌یاند: ”بابەتی دواخستنی ھەڵبژاردن دوو ھۆکاری ھەیە، یەکەم ترسە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن، دووەم کێشە ناوخۆییەکانی ھەندێک لە حزبە سیاسییەکانە کە بۆ پەردەپۆشکردنی کێشە ناوخۆییەکانیان، پەنا بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن دەبەن و ترسیان ھەیە دەنگەکانیان وەک پێویست نەبێت“. بەڵام نایشارێتەوە کە لە هەموو حاڵەتێکدا پێویستە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی گووتی : ئەو پاساوانەی کە باس دەکرێن بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، پاساوی ”بڕوا پێھێنەر نین“، لەبەر ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوەتە بیانوویەک کە ”لەوانەیە ئەویش ھەر نەکرێت“، چونکە قسە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش لە عێراق ھەیە، ”لەبەر ئەوەی ئەزموونێکی شکستخواردوو بوو“.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی گوتیشی :” یه‌كێتی ھەر بە ئاشکرا لە میدیاکانەوە باسی دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن، ھەروەھا خۆیان لەسەر زاری بەرپرسەکانیان ڕایان گەیاندووە، من بەش بە حاڵی خۆم، لە ھیچ لایەنێکی دیکەم نەبیستووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گفتوگۆیە لەسەر شەقامی سیاسیی کوردی و لەسەر ئاستی میدیا لێرە و لەوێ ھەیە، تەنانەت باسی بایکۆتی ھەڵبژاردنیش دەکرێت، بۆیە دەتوانین بڵێین لەم ھەفتەیە ئەم پرسە یەکلایی دەبێتەوە“.

لا خۆیه‌وه‌ گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا دووپاتيكردووه‌ته‌وه‌، “پاساوی لایه‌نه‌كان، به‌ تایبه‌تی یه‌كێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان‌‌ زۆر لاوازه‌”.

Back to top button