بهرپرسی لقی ۱٦ـی پارتی : پارتی ئەگەر بیەوێت قسە بکات، ئەوا خۆی گوتەبێژ و قسەکەری هەیە
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لاهوور جەنگی ئهندازیاری گروپی خیانهتی ۱٦ی ئۆكتۆبهرهباسی لە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان کرد، بە بیانووی ئەوەی کە ئێستا کاتەکەی گونجاو و لەبار نییە و ههڵبژاردنهكه زیانی زۆری دهبیت بۆ بهكێتی ، هاوكات قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کە هەموو لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردندان.
لای خۆیهوه بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ئەو قسانەی ئەوان تەعبیر لە بۆچوونی خۆیان دەکات، چونکە پارتی ئەگەر بیەوێت قسە بکات، ئەوا خۆی گوتەبێژ و قسەکەری هەیە، نە کاک قوباد تاڵەبانی و نە لاهوور لە جیاتی پارتی قسە ناکەن“.
بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاشیگەیاند:” کە هیچ هۆکارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە و هەر ئەگەرێکی دواخستنیش زیان بە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەدات، بۆیە پارتی نە بەرژەوەندی خۆی، نە بەرژەوەندی میڵەت و حزبەکانیش لە دواخستنی هەڵبژاردن نابینێت”.
بڵند ئیسماعیل دەڵێت: ” ئەگەر وای دابنێین حزبێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و دوو مانگ وادەکە دواخرا، ئایا بەو دوو مانگە دەتوانێت چی بکات؟، ئایا دەتوانێت لایەنگرانی خۆی بەلای خۆیدا کێش بکات؟“.
بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دهشڵێت:” پێویست دەکات چاو لەبەرژەوەندی باڵای میڵەت و سومعەی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان بکرێت، چونکە سومعەی هەرێمی کوردستان لەوەدایە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بکرێت و چی دیکە دوانەخرێت”.