سۆران سێوه‌كانی : به‌شێك له گوتاری حزبه ئیسلامییه‌كان له هه‌ناوی بیكردنه‌وه‌یه‌كی داعشییهوهیه
دوای ده‌ستگیركردنی تۆرێكی تیرۆرستی داعش له‌شاری هه‌ولێر و دواتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی دانپیانانی تاوانه‌كانیان، داواده‌كرێت هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ستپێبكرێت تا چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابنرێت به‌ناوی مامۆستای ئاینی خه‌ڵكی بۆ توندوتیژی هان ده‌ده‌ن، و رێكاری توند له‌دژی ئه‌و وتاربێژانه بگیرێته‌به‌ر كه هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن، چونكه له دواكاردانهوهدا ئاسایشی هه‌ولێر داوای راده‌ستكردنی پێش نوێژ وتارخوێنی پێشووی مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر ده‌كات كه تێوه‌گلاوه له هاندانی خه‌ڵك بۆ ناو داعش ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رۆكی تۆڕه تیرۆرستیه‌كه‌ی داعش له هه‌ولێر پێشووتر وتار خوێنی مزگه‌وت بووه.
سۆران سێوكانی، نووسه‌ری بواری هزری ئیسلامی سیاسی ڕایگه‌یاند: “ده‌بێت هه‌موولایه‌ك ئه‌وه بزانن كه مزگه‌وت یه‌كێكه له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، بۆیه ده‌بێت به‌وتار خوێن و كارمه‌نده‌كانییه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابنرێن و له‌وێشه‌وه رێكاری ئیداریان بۆبكرێت، هه‌روه‌ك چۆن گرنگه له‌مه‌ودوا له ئاستی وتار دانیش حكوومه‌ت خۆی له‌رێگای به‌رنامه‌یه‌كه‌وه گوتاری مزگه‌وته‌كان رێكبخاته‌وه، ناكرێت هه‌ركه‌سێك دوو وشه‌ی زانی یه‌كسه‌ر بخرێته سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت، چونكه ناكرێت كه‌سێك بیركردنه‌وه‌یه‌كی داعشی هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دیكه له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه، بیفرۆشێته‌وه به خه‌ڵكی، ده‌بێت گوتاری مزگه‌وت بكرێته گوتارێكی رێكخراوه‌یی و فه‌رمی ناشكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرام خه‌ڵكانێك له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه قسه بكه‌ن”.
سۆران سێوه‌كانی ده‌ڵێت: “ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی له مزگه‌وته‌كانه‌وه گوتار ده‌ده‌ن ده‌رچووی پرۆگرامێك بن كه حكوومه‌ت دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌نده خاتری حزبه ئیسلامییه‌كان گیرا و ئه‌وه‌نده له‌دژی حكوومه‌ت كه‌مپینیان راگه‌یاند تا دواجار كۆمه‌ڵێك كادیری توندره‌وی ئه‌و حزبانه له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستان تێكه‌ڵ كرد بۆیه ناكرێت له‌م پرسه‌دا خاتریان بگیرێت”.
سۆران سێوكانی توێژه‌ری بواری هزری ئاینیی ده‌شڵێت:” ده‌بێت خه‌ڵك هۆشیار بكرێته‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێكی نامۆ له‌ناو مزگه‌وته‌كان، له چپه چپ و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سی، و خه‌ڵك ببێته چاو‌دێر له‌سه‌ر ئه‌و گوتاربێژانه‌ی كه هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن، چونكه به‌شێك له‌و مه‌لا توندره‌وانه سودیان له نه‌خوێنه‌واری خه‌ڵكی فه‌قیر و گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو وه‌رگرتووه، گرنگه گوتاری جیهادی هێڵی سوربێت و ئیجرائاتی خێرای له‌دژ بگیرێته‌به‌ر ناكرێت چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی ئانییه‌وه خه‌ڵك به‌لارێدا ببه‌ن”.
سۆران سێوه‌كانی پێی وایه، كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاگاداری كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كانیش بێت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی گوتاری ئاینی په‌خش ده‌كه‌ن ده‌بێت پێشووتر له‌رێگای لێژنه‌یه‌كه‌وه وردبینی وتار بكرێت دواتر بڵاو بكرێته‌وه، چونكه به‌شێك له كه‌ناڵه‌كان باگراوندی ئیسلامی سیاسی‌یان هه‌یه.
سۆران سێوه‌كانی توێژه‌ری بواری ئیسلامی سیاسی گوتیشی : “ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی بناغه‌ی ئیسلامی سیاسی پێ دانراوه خه‌ریكه هانی توندوتیژی ده‌دات، و به‌شێك له گوتاری حزبه ئیسلامییه‌كان له هه‌ناوی بیكردنه‌وه‌یه‌كی داعشییهوهیه، مامۆستای ئاینیانیان هه‌یه تهفكیری پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه ده‌كات كه پیاوی ده‌سه‌ڵاته و خزمه‌تی كافر ده‌كات!!ئه‌ی ده‌بێت چی به پێشمه‌رگه و ئاسایشی بڵێت؟!! مامۆستای ئاینی هه‌یه تهفكیری حكوومه‌ت ده‌كات و ده‌یكاته ئامانج ئه‌ی ده‌بێت چی به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بڵێت، بۆیه ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك سڵ بكاته‌وه له حزبه ئیسلامییه‌كان، چونكه بیركردنه‌وه‌ی داعش له ناخی حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت به‌تایبه‌ت حزبه جیهادییه‌كان.