سه‌رۆك بارزانی ئه‌مرۆ چی گوت

نیاز حاجی

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەوتارێکی مێژوییدا لەکۆنگرەی یەکێتی لاوان تەئکیدی لەوەکردەوە کە” پارتیەکی بەهێز واتا کوردستانێکی بەهێز”

ئەو پەیڤەی سەرۆک راستیەکی حاشاھەڵنەگرە و مێژوو و روداوەکانی رابردوو سەلماندویانە ، ھەر کاتێک پارتی بەھێز بووبێت کوردستان بەھێز بووە ، ھەرکاتێکیش پارتی لاواز بوبێت ئەوا کورد و کوردستان لاواز بوونە ، ھەر بۆیەشە پیلان و تیری دوژمنان ھەردەم رووبەروی پارتی کراوەتەوە .

لەم سۆنگەیەوە وتارێکی پێشوم دادەنێمەوە کە ٢٠١٧/٢/٢ نوسیومە ، فەرموون بیخوێننەوە جارێکی تر .

پێش ئەنجامدانی گۆڕانکاری ، ئایا پارتی وا بیر دەکاتەوە ؟!

هەفتەیەک زیاترە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێکانم ، پرسیار و داوای ئەوەم لێ دەکەن کە شتێک لەسەر دەنگۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەناو پارتی بنوسم ، هەرچەندە چەند مانگێک پێش ئێستا چەند بابەتێکم لەسەری نوسیوە و نامەوێ لێرەدا دوبارەیان بکەمەوە ، بەڵام وەک بابەتێکی گەرم و گرنگ سەرنجی خۆم بەچەند پرسیارێک دەخەمە روو لەسەر ئەو بابەتە .

1. ئایا پارتی پێش ئەوەی دەست بە گۆڕانکاری بکات ، بیر لەوە دەکاتەوە کە حزبێک ، بارزانی نەمر دامەزرێنەری بێ ، بۆچی ئێستا خاوەنی ۳۸ کورسیە ؟
2. ئایا پارتی لە هەستیاری قۆناغەکە تێدەگات ، کە بەهێز بوونی پارتی چ زەرورەتێکە بۆ ئێستای کورد و لاوازبونیشی چ هەرەشە و مەترسیەکە ، هۆکاری لاوازی و بەهێزی خۆی دیاری دەکات ؟
3. ئایا پارتی دەزانێت چ بەرپرسیاریەتێکی گرنگ و گەورەی لەسەر شانە لە کاتی ئێستادا ؟
4. ئایا پارتی دەزانێت نەیارە ناوخۆییەکان و دوژمنە دەرەکیەکانی کێن و چەندن ؟
5. ئایا پارتی دەزانێت کە کوردانی پارچەکانی تریش هیوایان لەسەر پارتی هەڵچنیوە و چاویان لێیەتی ؟
6. ئایا پارتی قەوارەی ئەو هەموو پیلانگێڕیە گەورەیە دەزانێت کە لەسەر خۆی و دۆزی کورد لە ئارادان ؟
7. ئایا پارتی خەڵکی شارەزا و دڵسۆز و کوردپەروەر و بێ بەرژەوەندی جیاکردۆتەوە لە خەڵکی بەرژەوەندچی و بازرگان و ناشارەزا ؟

ئەگەر پێش ئەنجامدانی هەر گۆڕانکاریەک ، پارتی بەوردی بیری لەو پرسیارانەی سەرەوە کردەوە و وەڵامی راست و تەندروستی بەدەست هێنا و هۆکارەکانی زانی ، هەروەها ئەگەر پارتی لە گرنگی خۆی و بەهێزی خۆی گەیشتن کە زەرورە بۆ ئێستا و ئایندەی کوردستان و پارچەکانی تریش ؟!
ئەوکات بە دیراسەوە گۆڕانکاری دەکات و سەرکەوتوش دەبێت لێی ، ئەگەر واش نەکات ئەوا هیچ هیوایەکی لەسەر هەڵناچنرێت ، نەیکات باشترە .

#نیازحاجی
۲٠۱۷/۲/۲

Back to top button