ئه‌مریكا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌داتن و بارزانیش له‌باره‌ی ماكگۆڕك بزانه چی گوت
ماوه‌یه‌كی چه‌ند حزبێكی بچووكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی برێت ماكگۆڕك چه‌ند لێدوانێكیان داوه گوایه ماكگۆڕك گوتوویه‌تی، كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ پاش پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند میدیایه‌ك بڵاو كرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند ئه‌م په‌یامه و راگه‌یاندراوانه‌ی حزبه‌كان به ئه‌مریكا گه‌یاندراوه، وابریاره ئه‌مریكا له‌رێگای سه‌فاراتی عێراقی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بدات”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی برێت ماكگۆڕك له به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكو حزبه‌كانی سلێمانی به ناراسته‌وخۆ گوتوویانه، مه‌رجی ئێمه بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌تی عێراق دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه، ماكگۆڕكیش گوتوویه‌تی ئه‌مه پرسێكی ناوه‌خۆی كوردستانه و په‌یوه‌ندی نیه به حكومه‌تی عێراق، بۆیه ئه‌م داوایه بۆ رێگری ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان سه‌خته و ئێمه ته‌داخولی ناوه‌خۆی كوردستان ناكه‌ین”.
هه‌ر ئه‌مرۆ له گوتارێكی دا سه‌رۆك بارزانی رایی گه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه، برێت ماكگۆڕك هاتووه به‌منی گوتووه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، ئه‌مه هیچ ئه‌سل و ئه‌ساسێكی نیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه رای ئه‌مریكامان پرسیوه، گوتوویانه ئه‌مه بابه‌تێكی ناوه‌خۆیه، دوایش با ماكگۆڕك یان هه‌ركه‌سێكی تر وابلێت، ده‌بێت خه‌ڵك پێمان بلێت چ بكه‌ن و چی ده‌كه‌ن، نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه رای خه‌ڵكی كوردستانه، ده‌بێت خه‌ڵك بریار بدات”.
پێشتر چه‌ند میدیایه‌ك و حزبێكی سلێمانی به‌ناوی ماكگۆڕك و ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبوو، كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی كوردستان نیه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌نیازه روونكردنه‌وه بدات و ره‌تی بكاته‌وه، ماكگۆڕكیش گوتوویه‌تی ئه‌مه پرسێكی ناوه‌خۆی كوردستانه و په‌یوه‌ندی به پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه،نیه و ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخوڵی پرسی ناوه‌خۆی كوردستان ناكه‌وین”.