وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بڕیاریدا کرێی خزمەتگوزاری فۆرمی خۆراک لە ھاوڵاتیان وەربگرێت

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” ئەو برە پارەیەی وەریدەگرین کە لە خوارەوە دیاریکراوە بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق عێراقە”.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند:” لەمانگی داهاتووە ئەو بڕە پارەیە وەردەگیرێت و هاوڵاتیان دەبێت پارەکە بدەن چونکە لە دەستی ئێمەدا نیە”.

هەروەها لەبارەی وەرگرتنی پارەکەوە، عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا، بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی و مافی بەكاربەر لەپەرلەمانی كوردستان، گووتی:” وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە نوسراوێكی بە ژمارە ( ۱٦۸۸) لەژێر ناوی وەرگرتنی كرێی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی پارێزگاكان، كە لەبەرواری ۱ی ٦ی ۲۰۱۸ دەست بە جێبەجێكردنی ڕێكارەكان بكەن”.

 

بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی و مافی بەكاربەر لەپەرلەمانی كوردستان گوتیشی:” لەمەودوا بۆ ڕاییكردنی كاروبارەكانی تایبەت بە پسوڵەی خۆراك، كرێیەك بەناوی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەڵێن ئەگەر ئەم كرێیە وەرنەگرین، ئەوا حكومەتی عیراق گرفت بۆ پسوڵەی خۆراكی شارەكانی هەرێم دروستدەكات و ناینێرێت .

 

 

Back to top button