نەتەوەیەکگرتوەکان لێکۆڵینەوە دەکات لە سەر دۆسیەی تاوانەکانی تیرۆرستانی داعش .

ماوەی دوو ساڵە حکومەتی عێراقی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ و دایەلۆگێکی قوڵ دان سەبارەت بە دادگایی کردنی تیرورستانی داعش، شێوازی ئەم دادگایی کردنە و چونێتی پێکھاتەی دادگا و پروسەکانی لێکۆڵینەوە خاڵی جیاواز و جەوھەری دواکەتنی ئەم لێکۆڵینەوانەن ، حکومەتی عێراقی پێی باشە خۆی بە شێوەیەکی سەربەخۆ پرۆسەکە ئەنجام بدات و چەند شارەزایەکی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی بن ،بەلام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆچ و کۆچبەران پێچەوانەی ئەو ئاراستەیەی عێراقن .
 
خواکوڕک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو زانیاری ئەوەی پێگەیشتووە کە ھەرێمی کوردستان پێی باشە دادگایەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت لە ژێر چاودێری دادگای دادی نێودەوڵەتی ونەتەوە یەکگرتووەکان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق و دادگای فیدراڵی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان پرۆسەکە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆی بپارێزیت و ڕەچاوی یاسا بەرکارەکانی عێراقیش بکرێت لە پرۆسەکانی لێکۆڵینەوە و گەڕان و دادگایی کردنەکان .
 
ھاوکات بەپێی راگەیەندراوێکی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق ، لە رۆژی ٦ ی ٨ی ٢٠١٨ -کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ڕاسپێردراوی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق سەردانێکی ھەشت ڕۆژی بۆ عیراق دەست پێکردووە و درێژەی سەردانەکەیدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دادوەری عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ژمارەیەک لە قوربانیان و رزگاربووانی پێکھاتە جیاوازەکانی عێراق بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک دیدار ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی ڕێکارێکی ھەماھەنگییان ھەبێت تا دەست بەکاری دەست کەوتنی دێکۆمێنتەکان و لێکۆڵینەوە بکەن سەبارەت بەو تاوانانەی لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا داعش بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامی داوە .
Back to top button