عەبادی دژی بڕیارەکەی ترەمپ دەبم بۆ سزای سەر ئێران

دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ دوێنی پڕۆژە بڕیاری سزاکانی سەر  ئێرانی پەسەندکرد، وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک سزایی توندی ئێران بدات، سه‌رۆكى حكوومه‌تى ماوه‌ ته‌واوبووى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سزا ئه‌مریكییه‌كانى دژ به‌ ئێراندا نییه‌ و هاوكاریش نابێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌دواى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “حكوومه‌تى عێراق دژ به‌ سزاى نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌ و پێشتر عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌زموونى هه‌یه‌، كه‌ له‌ئه‌نجام ده‌بێته‌ هۆى لاوازبوونى گه‌ل و وڵات”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ حكوومه‌ته‌ ماوه‌ ته‌واوبووه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ سزا ئه‌مریكییه‌كانى سه‌ر ئێراندا نابێت، به‌ڵام به‌گوته‌ى خۆى، پابه‌ندن به‌وه‌ى به‌رگرى له‌ گه‌ڵ و وڵات بكه‌ن.

 

له‌باره‌ى دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌، گوتی: “دوو وه‌زیری پێشووى پیشه‌سازی و په‌روه‌رده‌ دراونه‌ته‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان كه‌ له‌ دۆسییه‌ی دروستكردنى قوتابخانه‌ تێوه‌گلاون”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ لیستێكى دیكه‌ى ناوى گه‌نده‌ڵكاران ئاماده‌ كراوه‌ و به‌م نزیكانه‌ ده‌یده‌نه‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكی. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتریش چه‌ند جارێك، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، به‌رپرسانى داوه‌ته‌ دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ جێبه‌جێ بكرێن.

Back to top button