پارێزگاری موسل، ئەو فەرمانبەرانەیی پلەدارن و لە کاتی هێڕشی داعش مانەوە لە حکومەت دەردەکرێن

دوای ئەزادکردنی موسل و گەڕاندنەوەی دامەزراوەکانی حکومەت ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ پله‌ی به‌رپرسی به‌ش و به‌ره‌و سه‌رترن له‌ كاره‌كانیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ردوامبونیان له‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌ شاره‌كه‌.

كۆتایی ساڵی رابردو هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش و دوای سێ ساڵ له‌ شه‌ڕێكی سه‌خت دژی رێكخراوی داعش ته‌واوی ئه‌و رووبه‌ره‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق هه‌ژمار ده‌كرا كه‌ داعش له‌ هاوینی 2014 كۆنتڕۆڵی كردبوو.
نۆفل حومادی سوڵتان پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاندووه‌، بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای په‌سندكردوه‌ به‌دورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی حكومیی نه‌ینه‌وا له‌ پۆسته‌كانیان ئه‌وانه‌ی له‌ پله‌ی به‌رپرسی به‌ش و به‌ره‌و سه‌رترن كه‌ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وامبون له‌ ئه‌ركه‌كانیان.
نۆفل حومادی سوڵتان بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ دروست ده‌بینێت و راشیگه‌یاند كه‌ نابێت ده‌رفه‌تی نوێ بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاریان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووه‌ و ئاسانكارییان پێشكه‌ش به‌ رێكخراوه‌كه‌ كردووه‌.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاشكرایشی كردووه‌ كه‌ گشتاندیان به‌ بڕیاره‌كه‌ كردوه‌ و ئاراسته‌ی گشت دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تیان كردووه‌ بۆ په‌له‌كردن له‌ جێبه‌جێكردنی.
له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی رێكخراوی داعش له‌ شاره‌كه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌ “نادادپه‌روه‌ر”ناوده‌بات.
وتیشی “حكومه‌تی خوجێی نه‌ینه‌وا به‌ بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ دوایین بزماری له‌ تابوتی سیسته‌می كارگێری له‌ نه‌ینه‌وا دا”.
ئه‌سیل نوجێفی وتیشی: “ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ رابردویان له‌ به‌رده‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا پاكه‌ و به‌رگه‌ی داگیركاری داعشیان گرتووه‌ و به‌ده‌م داواكاری حكومه‌تی فیدڕالییه‌وه‌ چون بۆ مانه‌وه‌یان له‌ شاره‌كه‌ و به‌رده‌وامبونیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان و گه‌یاندنی ئاو و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ دوو ملیۆن كه‌س”.
نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ بڕیاره‌كه‌ وه‌ك سزادانێكه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ كاتی حوكمڕانی داعش شاره‌كه‌دا مابێته‌وه‌.
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات كه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ رابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ نه‌گات.
نۆفل حومادی سوڵتان پارێزگاری نه‌ینه‌وا و  ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاشكرا نه‌كرد كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌

Back to top button