نێچیرڤان بارزانی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواناخرێت و له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، “هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێک و پێکی و ئارامی بەڕێوەبچێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دەنگۆیە راست نییە کە برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش داوای لێکردبن هەڵبژاردن دوابخرێت.

ئەوەشی گوت، لایەنەکانی دیکە کەسیان بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لە حکومەت نەکردووە و وتیشی، هەڵوێستی پارتی ئەوەیە کە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

لە کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەغدا و هەرێم دەکات و وتیشی “هیوادارین لەگەڵ بەغدا کاری جدی بکەین بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدییەکان بە تاوان هەژمار بکرێن و هیوادارین قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم لە چوارچێوەی‌ هەنگاوەکانی‌ بەغدا مامەڵە لەگەڵ سزاکانی‌ سەر ئێران دەکات

Back to top button