هه‌وڵه‌كانی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر شكست ده‌هێنێت
لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر له دوو هه‌وڵیدا شكست ده‌هێنێت ،یه‌كێكیان پرۆسه‌ی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئه‌ویتریشیان دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو كه وابڕیاره ۳۰‌ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رێوه بچێت .
لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیارو به‌رنامه‌داڕێژه‌ری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر ھەوڵی زۆریان دا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بەڵام دواجار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان و لەناو ھێزە سیاسییەکانیشدا پارتی دیموکراتی کوردستان، پێداگرییان کرد لەوەی کە دەبێت ھەڵبژاردن لەو وادەیەی کە بۆی دیاری کراوه كه بریاره ۳۰‌ی ئه‌یلول بەڕێوە بچێت، دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كاری كرده سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی گروپی خیانه‌تكارانی ۱٦ی ئۆكتۆبهركه به‌نیاز بوون كوده‌تا به‌سه‌ر یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كاندا بكه‌ن .
لاهور جه‌نگی و گروپه‌كه‌ی كه خیانه‌تی گه‌وره‌ی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام دا و به نیازبوون پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، پێگەی خۆیان لەناو یەکێتی لە ڕێگەی ئەنجامدانی کۆنگرەوە زیاتر بەھێز بکەن و دەسەڵات لە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، کە مومارەسەی دەسەڵاتەکانی جەلال تاڵەبانی دەکات، وەربگرنەوە.
گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر بەھۆی بێئومێدی لە ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی، پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فشاری زۆری کردووەتە سەر باڵی تێکۆشەرانی یەکێتی و کۆسرەت رەسوڵ و چەند بڕیار و گۆڕانکاری بۆ بەرژەوەندیی خۆی لەناوخۆی یەکێتی پێ داون، کە پێشتر کۆسرەت رەسوڵ بە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییانە ڕازی نەبوو و رایگرتبوون، بەڵام لەبەرامبەر بەوە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی رازی بووە بەوەی کە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو لایان دابنرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكــ ” ھەندێ لەو گۆڕانکارییانە جێبەجێ کراون و ھەندێکی دیکەش ماون، لەوانە ئەوانەی جێبەجێ کراون، دانانی رەھبەری سەید برایم بووە لە بەرپرسی مەڵبەندی کۆیە بۆ لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن لە شوێنی قادر عەزیز، ھەروەھا دانانی بورھان سەعید سۆفی وەکوو بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی لە شوێنی رەھبەر سەید برایم، سیروان کوێخا نەجم کراوە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی لە شوێنی بەرزان ئەحمەد کوردە، عەبدولباری زێباری وەکوو بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەکێتی لە شوێنی ھەرێم کەمال ئاغا دەستبەکار بووە، ھاوکات (سامان گەرمیانی)یش وەکوو بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لە شوێنی محەمەد عەبدوڵا دەستبەکار بووە.