رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێنج حیزب هەڵوێستێکی پەکەکە ڕەت دەکەنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا دوێنێ سێشەممە ۷ی۸ی۲۰۱۸ لە بارەگای ناوەندیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەنجام درا، ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران تاوتوێی رەوشی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەنجامەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی کرد.

بەپێی میدیاکانی سەر بە حزبەکانی ناوەندی هاوکاری، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی ئابووریی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و کاریگەرییەکانی سەپاندنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران، کراوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران هەڵویستی کۆداریان سەبارەت بە شەڕی چەکداریی دژی ئێران و دژایەتیی رووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رەت کردەوە.

پێشتر کۆدار دژایەتیی خۆی بۆ خەباتی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەر هەوڵێک بۆ رووخاندنی ئەو کۆمارە ئیسلامییە، راگەیاندبوو.

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێنج حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک دێت، کە بریتین لە؛

– حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)

– حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)

– کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

– کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا چەند سزایەکی ئابووری بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاندووە و هەڕەشەی لە هەر لایەن و کەسێکیش کردووە، کە هەوڵ بدات ئەو سزایانە بشکێنێ، ئەوا رووبەڕووی سزای ئەمریکا دەبێتەوە.

 

Back to top button