ڤاڵا فەرید نھێنی و کارەساتەکانی دووبارە پروسەی بە عەرەب کردن و کۆچ پێکردنی ئاشکرا دەکات

ڤالا فەرید لە ڕاپۆرتێکی شیکاری گرنگ تەواوی قوناغ و نھێنیەکانی دووبارە پرۆسەی بە عەربکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم رووندەکاتەوە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە نامیلیکەیدا کەبە ھەر سێ زمانی کوردی — عەرەبی — ئنگلیزی چاپ و بڵاو کراوەتەوە لە بەر رۆشنایی پرەنسیپ و بەند و بڕگەکانی یاسا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی سەبارەت بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەر ئیدارەی ھەرێم”.

– گوندەکانی ناحیەی سەرگەران بە نمونە- لە لایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ ، مەترسیەکانی ئەو شاڵاوە لە تەعریب کردن باس دەکات کە لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و ڕێکخراو دژ بە خاک و خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدرێت .
 
د.ڤالا فەرید ئاماژە دەکات لە بری ئەوەی حکومەتی عێراق خەلکی زیان لێ کەوتووی ئەو ناوچانەی کوردستان قەرەبوو بکاتەوە بەپێی مادەی ١٢٣ دەستوری، ناچاری کردووە ، کەچی ھەنگاوی پێچەوانە دانیت، بۆیە بەگرنگی دەزانێت بە پێی بڕگەی ٣ مادەی ٩٣ لە سەر تاوان و پێشێلکاریە دەستووریەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، سکاڵا دژی حکومەت لە دادگای فیدراڵی تۆمار بکرێت لەوی سیاسەتی خۆدزینەوە و پێشلکاری بەردەوام پیادە دەکات، ھاوکات لە ڕاپۆرتەکەیدا پێشنیاری ئەوەشی کردووە کە گرنگە لێژنەیەک لە ھەرسێ دەسەڵاتەکەی ھەرێم — یاسادانان ، جێ بە جێکردن ، دادوەری — پێک بھێنرێت بۆ مەبەستی دانانی پلانێکی کوردستانی و نیشتمانی بۆ کارکردن و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کەیسەکە .
 
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ھاوکات سەرۆکی لێژنەی یاسایی بووە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان داوای کردووە لە دەوڵەتانی ئەندام لە دادگای دادی نێودەوڵەتی پابەند بە نزامی بنچینەی و رۆڵی خۆیان بگێڕن لە جوڵاندنی کەیسی ئەم تاوانەکان لە بەردەم دادگای ناوبراو پالپشت بە بڕگەی- أ – لە مادەی ١٣ کە ئەو دەسەڵاتەی داوە بۆ جۆڵاندنی کەیسەکان .
Back to top button