سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆك بارزانى، به‌ بۆنه‌ى ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسياليستى ديموكراتى كوردستانه‌وه‌ په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى مه‌كته‌بی سیاسی و سكرتێرى حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان كرد.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند : “بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین‌ و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام ‌و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرم”.

له‌ به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت :” حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە و بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە”.

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كردستان له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه‌ :” ڕۆڵی جوامێرانە و ئازایانەی بەڕێز سکرتێری حزب و سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لە شەڕی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشدا، وێنەیەکی ڕوونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت”.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت :” یادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆز بێت و هیوادارم كاروانی خەباتی ئایندەتان، شانبەشانی سەرجەم هێزە رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت و سەرکەتوو بن”.

 

Back to top button