یه‌كێتی داوا له كونسڵخانه‌ی ئێران ده‌كات كه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی كوردستان بكه‌ن
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ۸ى۸ى۲۰۱۸ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ كونسڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سلێمانى (ئاقاى ئه‌سه‌دى ) یاریده‌ده‌رى سه‌ركونسوڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران كۆبووه‌وه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕكـ” كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی (یاسین ڕه‌ش ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له ئێران به‌ڕیوه‌چووه و دۆخی سلێمانی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و دۆخی ئابوری له نیوان ئێران و سلێمانی تاوتوێ كراوه .
هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ ” حاكم قادر حه‌مه‌جان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له كونسڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی كردووه كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بكه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت .
هاوكات لای خۆیه‌وه سکرتێرى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان محەمەد حاجى مەحمود له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا نه‌چووه ناو ورده‌كاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه به‌ڵام ڕایگه‌یاند:” كه ئێرانییه‌كان داوایانکردووە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت”.
ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نوێ نییه و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی نێوان سه‌ركرده‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵ بوون،هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ نێوه‌ندگیری باڵه‌كانی ناویه‌كێتی به‌رده‌وامه ،به‌تایبه‌ت باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی ( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) كه باڵێكی نزیكه له تاران.