سهرۆك بارزانی بزانه چ داوایهك له ئهڵمانیا دهكات
سهرۆك بارزانی له دیدارێكی دا لهگهڵ كونسوڵی نوێی گشتی ئهڵمانیا هیوای خواست پهیوهندیهكانی نێوان ئهڵمانیا و گهلی كوردستان بهردهوام له بهرهو پێشوهچوون دابێت”.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ـی٨ـی٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو باربارا وۆڵف کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا خرایە بەرباس و کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە مەشق و ڕاهێنان و هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەموو توانایەکیشیان بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێووان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دەخەنەگەڕ.
هەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت خرایە بەرباس. هەر لە دیدارەکدا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتیوانیی لە پڕۆسەی دیموکراسیی لە هەرێم و سەروەری یاسا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکات.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا، پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیەی لە بەڕێز خاتوو باربارا وۆڵف کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆک بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد و پشتیوانیی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەڵمانیا خستەڕوو. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیاشی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا هاوكاریی كاریگەریان پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە. داوایشی كرد پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا فراوانتر بكرێت و دەستخۆشیی لەو هەوڵانە کرد کە بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووریی خستوویانەتە بەرنامەی کاری خۆیان.
هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، ئامادەی ئەو دیدارە بوون.