كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم پێویستی به ٤۲ هه‌زار فه‌رمانبه‌ره بۆ رۆژی ده‌نگدان
ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :” دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی رۆژی ده‌نگدان بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌بێت و به‌پێی پارێزگا داواكارییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت ، له‌وێشدا مه‌رج و رێنماییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن و دواتر لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌پرۆسه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تیروپشك ده‌كات، پاشان فه‌رمانبه‌ری دیاریكراو له بنكه‌ی خۆی ده‌نگ ده‌دات و بنكه‌ی ده‌نگدانی سفر نامێنێت”.
لای خۆیه‌وه شێركۆ باپیرئه‌ندامی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم گووتی : “كۆمسیۆن نزیكه‌ی ٤۲ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری پێویسته له رێگه‌ی لینكی كۆمسیۆنه‌وه ته‌واوی زانیارییه‌كان پڕِده‌كرێته‌وه، فه‌رمانبه‌رانی رۆژی ده‌نگدان ده‌بێت لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ۹‌ی بنه‌ڕه‌تیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كان ده‌بێت ده‌رچوی زانكۆ بن “.