محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: به‌هۆی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەره‌وه گەلەکۆمه لە دژی پێشمەرگە کراوه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە میانی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەی له لیدوانێكی تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆنیدا، ئەو مانۆڕەی وەک پەیامێک بۆ ئەوانە هەژمار کرد، کە هەوڵ دەدەن پێشمەرگە لەکەدار بکەن و بیتوێننەوە و رایگەیاند:” دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر، گەلەکۆمییەک لە دژی پێشمەرگە کرا.
محەمەدی حاجی مەحمود گووتی:” به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ دوو حزبى دیكه هاوپهیمانێتییهكیان به‌ناوی سه‌رده‌م پێكهێناوه‌و ناوی ۱۰۰ كاندیدیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه”.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت:”ئێستا ئه‌و رۆژه‌یه كه پێویسته كورد ناوماڵی خۆی رێكبخاته‌وه و لایه‌نه كوردییه‌كان به كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی سیاسی به‌شداری له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن”.
ڕۆژی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ۷۰ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد، کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و گروپه‌كانی ئێران و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی ۲۰۰ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.