مەکگۆرک راست نیە من داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستانم نەکردوە
دوای ئەوەی میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە کە برێت مەکگۆرک بە نوێنەرایەتی ئەمریکا داوای دواخستنی هەلبژاردنی لە سەرۆک بارزانی کردووە، ئەمڕۆ برێت ماكگۆرك، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكی بۆ لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، جه‌ختی له‌سه‌ر گوته‌كانى نێچیرڤان بارزانى كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى نه‌كردووه.
ماكگۆرك، له پێگه‌ى خۆى له توویته‌ر، نووسیویه‌تى: “گوته‌كانى نێچیرڤان بارزانى ڕاسته، ڕوونمان كرده‌وه، كه پرسی هه‌ڵبژاردن، پرسێكی نێوخۆییه و له‌كۆتاییدا به‌ده‌ست سه‌ركرده‌كانى كوردستان و په‌رله‌مانه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌موو دۆخه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه”.
نێرده‌كه‌ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ى گوتراوه، پێچه‌وانه‌یه و ڕاست نییه
پێشتر، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌مریكا داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كردبێت، كه بڕیاره له 30ى ئه‌یلوولى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، به‌ڵام كه‌س به ئاشكرا ڕای ناگه‌یه‌نێت.
دواتر، گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، لێدوانه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ڕه‌ت كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه له واده‌ى خۆى.