نەتەوەیەکگرتوەکان، دەبێت سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، سەرۆکێکی بەهێزبیت

لەدرێژەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە ئێستادا هەولەکان چڕکراونەتەوە لەسەر ئاستی نێو دەولەتی داوای سەرۆکایەتیەکی بەهێز دەکرێت بۆ عێراق، هەر ئەمڕۆ نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوا ده‌كات، حكوومه‌تێك له‌ به‌غدا پێكبهێنرێت كه‌ تایفیی نه‌بێت و سه‌رۆكه‌كه‌شى، كه‌سێكى به‌هێز بێت.

یان كۆبیچ، له‌ گوته‌كانیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى عێراقه‌وه‌، ڕای گه‌یاند: “به‌هۆى سكاڵا و گومانه‌كان له‌وه‌ى ساخته‌كاریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایاردا كراوه‌، بڕیارى به‌ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى به‌شێك له‌ده‌نگه‌كان، درا”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ كه‌مى ڕێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران، كه‌ نزیكه‌ى 60% ده‌بوو، په‌یامێكى گرنگ بوو له‌ ناڕازی بوونى تاكى عێراقی له‌سه‌ر دۆخى وڵات و به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌ گشتییه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ى به‌شداربووان له‌ گه‌نجان بوون و به‌ده‌ست نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار و ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر بووه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌ش كرد، گه‌نجان به‌ خۆپیشاندانه‌كانیان په‌یامی ئه‌وه‌یان گه‌یاند، كه‌ سه‌ركرده‌كانى نیشتمان و حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، داخوازییه‌كانی گه‌لى عێراقیان پشتگوێ خستووه‌ و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش نییه‌، بۆیه‌ له‌هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى پێشوو، نیگه‌رانن.

 

له‌ كۆتایی گوته‌كانیدا، داواى له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان كرد، گوێ له‌گه‌لى عێراق بگرن و په‌له‌ بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نێشتمانى ناتایفیی و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانێكى به‌هێز و به‌توانای هه‌بێت، گوتیشی: “ده‌بێت سه‌رۆكى نوێی حكوومه‌ت، سه‌ره‌تا كار بۆ چاكسازیی سیاسی و ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تی بكات، هه‌لى كار بڕه‌خسێنێت و ئاشته‌وایی و دادوه‌ریی و یه‌كسانى بخوڵقێنێت، به‌گژ گه‌نده‌ڵیشدا بچێته‌وه‌، هه‌موو پێكهاته‌ سه‌ربازییه‌كانیش بخاته‌ ژێر ڕكێفی حكوومه‌ته‌وه‌ و دژ به‌ میلیشیاكان بێت”.

Back to top button