مەڵا بەختیار: بەمنزیکانە بەرنامەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی ئامادە دەکرێت بۆ بەغدا
دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی بڕیاریاریاندا بە لیستێکی هاوبەش لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی عیراق و مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه و دۆخی شڵه‌ژاوی عیراق، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابخرایه بۆ مانگی 12 تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له عیراق پێكه‌وه بكرایه، باشتر ده‌بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئابی 2018، له‌چوارچێوه‌ی وتاری دیداری عه‌شیره‌تی خه‌یلانی و له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی وتی: وه‌ك یه‌كێتی به‌شێك ده‌بین له‌چاره‌سه‌ره‌كان له كوردستان و عیراق، چونكه به‌پێی ده‌ستور هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ر هه‌ر له به‌غدایه.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی و پارتی به‌ئارامی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای عیراق ده‌كه‌ن و به‌شێك ده‌بین له‌چاره‌سه‌ر، پێداگریش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ده‌كه‌ین، ئاشكراشیكرد: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كۆتایی پێدێت و وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی پرۆژه‌كه ده‌به‌ینه به‌غدا و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌نێویاندا مادده‌ی 140، مافه سیاسی، ده‌ستوریی، ئابوریی، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری و یاسای نه‌وت و غاز، پشكی راسته‌قینه‌ی كورده له حوكمڕانی عیراق، چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی هێزی چه‌كداری عیراق، تێوه‌نه‌گلانی هێزه چه‌كداره‌كان له‌كێشه سیاسییه‌كانی ناو عیراقدا.
هه‌ر له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، كه تایبه‌ت بوو به‌پرسی هه‌ڵبژاردنی ئایینده بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتی رایگه‌یاند:ئێمه‌ی یه‌كێتی خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كردووه، كاندیده‌كانمان و سه‌رۆكی لیستی سه‌وزمان ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام بۆ مێژوو راشیده‌گه‌یه‌نین، كه وه‌ك یه‌كێتیی، له‌كاتێكدا پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی سیاسی عیراق و مه‌ترسییه‌كان كه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و له‌به‌ر دۆخی شڵه‌ژاوی عیراق، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابخرایه بۆ مانگی 12 هه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌عیراقدا پێكه‌وه بكرایه، پێمان باشتر ده‌بوو.
وتیشی: ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه، كه دژی ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له30-9دا بكرێت، نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! به‌ڵكو به‌و مانایه‌یه كه مه‌ترسیمان هه‌یه 30-9 نه‌توانین وه‌كو پێویست پرۆسه‌كه سه‌ربخه‌ین! ئه‌گه‌رنا سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌ركێكی دیموكراسی چاره‌نوسسازه له‌سه‌ر شانمان ده‌شبێ جێبه‌جێی بكه‌ین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار وتی: وه‌ك یه‌كێتیی فێل له‌میلله‌ته‌كه‌مان و خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ین، له‌ناو حزبدا به‌جۆرێك قسه بكه‌ین و له‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكانیشمان به‌جۆرێكی تر! به‌ڵكو له‌ناو خۆماندا، چی باسده‌كه‌ین، له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیكشدا هه‌مان قسه ده‌كه‌ین، بۆیه به‌ڕوونی رامانگه‌یاندووه، كه یه‌كێتی پابه‌نده به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بەڵام مه‌ترسیمان له‌وه هه‌یه، ژینگه و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردن به‌دڵی هه‌موولایه‌ك نه‌بێت، ئه‌مه‌ش تاكه مه‌ترسیمانه، ئه‌گه‌رنا له‌سات و كاتی خۆیدا كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌بینن یه‌كێتی هه‌موو توانای خۆی، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، باشتر له‌هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یەکێتی رونیشیكرده‌وه: یه‌كێتی له سیاسه‌تدا دووڕوو و دوو دیو نییه! له‌دیوێكدا نیگه‌ران بین له‌هه‌ڵبژاردن و له‌دیوێكی تردا بڵێین نه‌خێر ده‌بێ‌ت هه‌ڵبژاردن بكه‌ین. له‌كاتێكدا هیچ هێزو لایه‌نێك له‌هیچ بارودۆخێكی عیراق دڵنیانییه، نه له‌باری ئابوری، نه هه‌لومه‌رجی سیاسی، نه هه‌لومه‌رجی ئه‌منی، نه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه با هیچ هێزێك پێگه‌و ترسی خۆی له‌هه‌ڵبژاردن له‌په‌نای تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ یه‌كێتی نه‌ڕه‌وێنێته‌وه، رای گشتیش به‌خۆڵه‌مێشی حزبایه‌تی ته‌سك چیدیكه چه‌واشه ناكرێت، چونكه له‌ناو سندوقه‌كانی ده‌نگدان رای گشتیی كوردستان مافی هه‌موو لایه‌كمان ده‌داته‌وه!