وەزارەتی دارای، لەبەر جەژن موچەی ئەم وەزارەتانەی پێشخست
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی مووچەیدا ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانیسیاسی، دابەش دەکرێ.
سەرچاوەکەی وهزارهتى دارایی، ڕایگهیاند، لهگهڵ مووچهى وهزارهتى شههیدان و كهسوكارى شههیدان و زیندانیانى سیاسی، سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دابەش دەکرێ”.
ڕوونی کردەوە، بڕیاربوو مووچەی ئەو شوێنانە لە هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێ، بەڵام لەبەر جەژن پێشخراون.
سەرچاوەکە دووپاتی کردەوە ئەو شوێنانەی هەفتەی داهاتوو مووچەیان پێ دەدرێت، پێشوەختە ئاگادار دەکرێنەوە.
بە پێی زانیاریەکان لەمەودوا خشتەی مووچە راناگەیەندرێ، بەڵکو 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ.