تورکیا، ئەمریکا دەستی لە کودەتای وڵاتەکەمان هەبوو، تەنانەت بەیاننامەی کودەتا بەرپرسێکی ئەمریکی نوسیویەتی
لەگەڵ ئالۆز بوونی پەیوەندی نێوان ئەمریکاو تورکیا بۆجاری یەکەم میدیاکانی تورکیا پەردە لەسەر نهێنیەک هەلدەدەنەوە له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی هاوینی ساڵی 2016 ، گوایە؟ده‌قی به‌یاننامه‌ی كوده‌تاكه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی پله باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌ناوی جۆن ی نووسراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “تورك پرێس” له رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌كانی توركیای گواستۆته‌وه، “دادگای توركیا له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا گه‌یشتووته ناوی دوو كه‌سی ئه‌مه‌ریكی، كه دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی شه‌وی 15 ته‌ممووزی ساڵی 2016، ئه‌ركه‌كانیان له توركیا كۆتایی هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له جۆن باس، باڵۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له توركیا و جۆن وۆڵكه‌ر، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك له باشووری توركیا”.
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه “به‌یاننامه‌ی ئه‌و كوده‌تایه كه ئاراسته‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا كرابوو، له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنی “حوسێن عومه‌ر”ـی كوده‌تاچییه‌وه نێردرابوو، له‌كاتێكیشدا به‌یاننامه‌كه له 7ی ته‌ممووزه‌وه ئاماده كرابوو، واتا به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له هه‌وڵه شكست خواردووه‌كه، به‌ڵام له شه‌وی كوده‌تاكه‌دا به‌شێكی به‌یاننامه‌كه هه‌مواركرابووه‌وه”.
شه‌وی 15ی ته‌ممووزی ساڵی 2016 كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ناو سوپای توركیاوه بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردوغان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران كه‌س به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و كاره‌دا له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و هه‌زارانی دیكه‌ش زیندانیكراون، تائێستاش رۆژانه چه‌ندین كه‌س لێره و له‌وێ به هه‌مان تۆمه‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه راپێچی زیندان ده‌كرێن.