برێت ماكگۆڕك وه‌ڵامی چه‌واشه‌كاریه‌كانی ( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح) ده‌داته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان
دوا به‌دوای وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران” ( برێت ماكگۆڕك) نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكی دا وه‌ڵامی چه‌واشه‌كاریه‌كانی ( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و به‌رهه‌م ساڵح ) ده‌داته‌وه له‌مه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه ئه‌مریكا داوایی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه”.
له تویتێكی دا (برێت ماكگۆرك) ته‌ئكید له قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت” كه وڵاته‌كه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وڵامدانهویهك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پرسێكی ناوه‌خۆیه”.
هه‌روه‌ها برێت ماكگۆڕك ده‌لێت، ئه‌مریكا ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوه‌خۆی و پرسێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردن ناكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك پشگیریهكه له وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان”.