ڕوحێکی کوردانە

مەسعود مەلا پەروێز
گەر بۆ مێژوو بگەڕێینەوە ، دەبینین هۆکارێکی سەرەکی مانەوەمان وەک نەتەوەیەکی خاوەن پێناسە و سەنگ ، ڕوحی کوردیە ، وایان دەزانی چی دی ئەو ئەو ڕوحە نەماوە و ئێستاکە لەجێی ئەو ، کۆشک و پارە و دەسەڵات و خۆش گوزەرانی جێی گرتوەتەوە ، هەن گرەویان لەسەر ئەوە کردبوو کە چیتر ئەو روحە و شەرەفی ڕوح بەخشین لەپێناو نیشتیمان زیندوو نابێتەوە ، بۆیە تەوژمی داعشیان ئاڕاستەی کودستان کرد ، بەڵام هەر زوو خەونی سیحرییان لە گۆڕنرا ، چونکە سەرۆکێکی پێشمەرگە بە ڕوحێکی کوردانەوە ڕووبەڕوویان وەستایەوە و تێکیشکاندن ، ئەوە ئەو ڕووحە کوردیە بوو کە کوردستانی لە تاریکپەرستان پاراست ، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو روحیەتە گەیشتە چڵە پۆپە و هەمووی تاکێکی کوردی گرتەوە ، تەنها چەند هەرزە و نەفامێک نەبێت کە هەمیشه کەوا سوری بەر لەشکری دووژمنانن ، شەڕی داعش و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەوەی بۆ جیهان و دووژمنان سەلماند کە هێشتا ڕوحی کوردی ماوە و سەرۆکێک هەڵگریەتی بۆیە خیانەتکاران دووبارە هەوڵیاندا بە خیانەتکردن ئەو ڕوحە بکوژن و لەناوی بەرن ، تا خیانەتی 16 ی ئۆکتۆبەریان خوڵقاند ، باوەڕی ئەوان وابوو ، کە چیتر تاکی کورد بیر لە سەربەخۆیی ناکاتەوە و کورد بەگشتی تووشی بێ ئومێدیەکی گەورە دەکەن ، بەڵام دیسانەوە سەرۆکێکی پێشمەرگە بە ڕوحێکی کوردانەی بەهێزتر لە جاران ، پەیمانی سەربەخۆیی بۆ سەربەخۆخوازان نوێ کردەوە و بە ناپاک و خیانەتکارانشی ڕاگەیاند کە ، سەربەخۆیی عەقیدەیەکە لە ناخی هەموو کوردێکدا چەسپیووە و باوەڕ بوون بە سەربەخۆیی نەمامێکی پیرە لە دڵی سەرۆکێکێ شۆڕشگێڕ لق و ڕەگی داکووتیووە
Back to top button