سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەرەكانی جەنگ
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری سەرۆكی وەزیرانی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش گەیشتە بەرەكانی جەنگ و پێشمەرگەكانی لەمیحوەری خازر بەسەر كردەوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گەیشتنە میحوەری خازر.