گۆڕان: یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان هیچ ده‌رفه‌تێكی ته‌زویری بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پێدانی پاداشتنی خیانه‌ت له 12ی 5ی 2018 و سه‌رخستنی یه‌كێتی له‌رێگای كۆپی كردنی باركۆدهكانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێتی، له‌ئێستادا هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌دات، سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌لێـ”هیچ دەرفەتێک بۆ ساختەکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نەماوە، ده‌شلێـ” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین”.
نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه”ئەوان ئامادەکارییان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئێستاش بانگەشەی ساردمان دەستپێکردووە و چاوەڕێی بانگەشەی فەرمی ھەڵبژاردنەکان دەکەین هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حزبەکەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نه‌كردووه و ده‌شلێـ”ئێمە بەھیچ شێوەیەک داوای دواخستنی ھەڵبژاردنمان نەکردووە”.
نه‌سره‌دین مه‌حموود هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حەز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ و پێشی وایە یەکێتیی ناتوانێ ساختەکاری بکات، بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” یه‌كێتی ناتوانێ تا ڕۆژی قیامەت ساختەکاری بکات، بێگومان ئەمجارە ھیچ دەرفەتێک بۆ ساختەکاری یەکێتی نەماوەتەوە، ئێمە ڕێگە نادەین یەکێتی و لایەنەکانی دیکە ساختەکاری بکەن”.
30ی 9ی 2018 هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، یه‌كێتی كه پێشتر خۆی به حزبی براوه پێناسه ده‌كرد، ده‌یگوت ده‌نگه‌كانی ئێمه تهزیر نین، له‌ئێستادا به‌چری هه‌وڵده‌دات، هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخرێت، گۆڕانیش هۆكاره‌كه ده‌گه‌رێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌مجاره ده‌رفه‌تی ته‌زویری نیه، بۆیه ئه‌و داوایه ده‌كات”.