ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ئه‌مرۆ 9ی 8ی 2018 له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌كی رۆژنامه‌ی رێگای زمانحاڵی حزبی شوعی كوردستان گوایه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێگای نه‌داوه مۆڵه‌ت بدرێت به‌كه‌ناڵی ئازادی ده‌لێـ کە ئەنجومەکە هیچ رێگری یەکی لە مۆڵەتدان بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی “ئازادی” نەکردووە.
دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە
ھەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، لە ژمارە (١١٣٦)ی خۆیدا، رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/٨/٧ بڵاویکردۆتەوە، گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رێگری کردووە لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی.
بە ھەمولایەکی رادەگەیەنین، ھیچ رێگری و گرفتێک لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە نەبووە، بۆ زانیاریی زیاتری ھەفتەنامەی رێگای کوردستان و کەناڵی ئازادی بەڕێزیش، دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەتی کەناڵەکە، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا رێکەوتی ٢٠٠٩/٨/٣١ دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
9/8/2018