بزانه رێگای هه‌ولێر كه‌ركووك كه‌ی ده‌كرێته‌وه.. واده‌كه ئاشكراكرا
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری پردێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوردستان رێكه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگا هه‌ولێر و كه‌ركووك، رێكه‌وتنه‌كه‌ش چۆته واری جێبه‌جێكردن”.
محه‌مه‌د رێگر فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ به‌وه‌كاڵه‌ت، بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كردووه”بەھۆی شەڕی سەپێندراو بەسەر پێشمەرگە لە ساڵی 2017 پردی ھاتووچۆ لە ناحییەی پردێ تێكچووە، ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی بەكاركردووە بۆ چاككردنەوەی پردەكە، پردێكی ئاسن دادەنرێت، گوتیشی: “بەڕێوەبەری رێگاوبانی ھەولێر سەردانی پردەكەی كردووە و رایگەیاندووە، كە لە ماوەی 15 رۆژدا پردەكە چاكدەكرێتەوە، بۆ ئەوەی ھاتووچۆی ھاووڵاتیان بە رێگەی پردێ دەست پێبكاتەوە”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هه‌وڵدان بۆ سرینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و میلیشیاكانی عێراقی و ئێرانی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر و كه‌ركووك داخراو و به‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر هاوڵاتیان كه‌وت، جگه له داگیركردن و فرۆشتنی كه‌ركووك، رێگاكه زیانی زۆری گه‌یاندووه به خه‌ڵك و له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه‌یه بۆ كار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان، له ئێستاشدا كاره‌كان گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر باش بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكه”.