بایكۆتكراوهكان باسی بایكۆت ده‌كه‌ن
رێكان سه‌باح
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردن، بهگوێچكهماندا ده‌چرپێنن و ئه‌مه‌ش رێك پاش ئه‌وه هات كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌ناوی (برێت ماكگۆڕك و ئه‌مریكا) هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان ده‌دا، به‌ڵام له‌مه‌دا نه‌یانتوانی هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، هه‌ر زوو ماكگۆڕك و سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان ره‌د كرده‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا باس له بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وا وێنا بكه‌ن كه ” ئه‌وان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنن، به‌ڵام ئه‌وان بایكۆتی ده‌كه‌ن، تا ئه‌م چركه‌ساته هۆكاره‌كه به ئاشكرا باس ناكه‌ن، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا، بایكۆتهكهی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، ده‌مێكه خه‌ڵكی سلێمانی بایكۆتی كردوون و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش به‌روونی له 12ی 5ی 2018ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ركه‌وت”.
له‌ئێستادا ده‌نگۆی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له میدیا و رۆژنامه‌نووسه به‌ناو سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ره‌نگاوره‌نگه ناوه‌رۆك بێ ره‌نگه ده‌بیسترێت، هه‌وڵه‌كه‌ش له‌زاری ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه ئاراسته ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایه‌نی گوتن و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه، بایكۆتكراوهكان باسی بایكۆت ده‌كه‌ن، چونكه به‌ڵگه‌ی 3 مانگی پێش ئێستا له‌زاكیره‌ی میلله‌ت و خه‌ڵكدا ماوه، كه رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌خوار سه‌دا 30ی بوو، به‌بێ ته‌زویری باركۆده‌كان، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌لێت” كه ئه‌م حزبانه‌ی زۆنێكی لهرهنگدراویان بۆ خه‌ڵك وێنا كردووه، له ناوه‌رۆكدا خه‌ڵكیان له ره‌نگی بێ هیواداوه كوشتووه، ئێستا لهقۆناغێكدان هه‌وڵ و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و ساختهچیاتی ته‌زویری باركۆدهكاندا ناتوانێت به‌فریایان كه‌وێت، بایكۆتكردنی خه‌ڵكی سلێمانیش وزه‌ی لێ بریون، به‌ڵام یه‌كێك له‌مانه نه‌یتوانیوه ئه‌قلیه‌تی چهقیویان بجولێنێت، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كۆتایی ئه‌وان ئه‌وكاته هات، كه 16ی ئۆكتۆبه‌ریان له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵك ئه‌نجامداو، به‌خه‌ڵكیان گوت بۆیه كه‌ركووكمان فرۆشت چونكه له‌دژی بارزانی وامان كرد”.
بایكۆتكراوهكان، تا ئه‌م چركه ساته له‌مه تێناگه‌ن، له‌پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ گوتارێكی سیاسیان نه‌ماوه، له هیچ ره‌نگێكی سیاسی دا وجودیان نیه، چونكه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو ره‌نگه‌كان فرۆشان، ئه‌ی ئێستا چی به‌خه‌ڵك ده‌لێن، ده‌لێن ئێمه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ مافی مرۆڤ؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌تان بۆ فرۆشت، ئه‌ی خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ دژه گه‌نده‌ڵی؟ ئێوه شارێكتان به پیاوی چاك و گه‌نده‌ڵ و مه‌لا و پیر و منداڵ فرۆشت، ئه‌ی خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی؟ ئێوه دژی ریفراندۆم و رای سه‌دا 93ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ركووكتان فرۆشت كامه دیموكراسی؟ كه‌وایه هیچ گوتارێكی سیاسیتان نه‌ماوه، بایكۆتی بكه‌ن و 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌به‌ریه‌وه بكه‌ن، باركۆد هاك بكه‌ن، ساخته‌ی بكه‌ن، چی ده‌كه‌ن بكه‌ن، ئێوه ته‌نها ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن مه‌دره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی كۆتایی هاتوو و خاوه‌نی هیچ گوتارێكی نیه”.
كه‌وایه بایكۆتكراوهكان بۆ شوێن بزركردنی شوێن پێی خه‌ڵكی كه بایكۆتیان كردوون ده‌یانه‌وێت وا وێنا بكه‌ن، كه ئه‌وه ئه‌وانن ئه‌م شوێنپێیهیان بۆ خه‌ڵك دیاری كردووه، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا بایكۆتی خه‌ڵكی سلێمانی له 12ی 5ی ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكردووه، به بایكۆتی چه‌واشه‌كاری و درۆاو ناشێوێت و شوێن بزر ناكرێت”.