وادهی نوێكردنهوهی تۆماری دهنگدهران درێژكرایهوه
ئهمڕۆ ۹ی۸ی ۲۰۱۸ كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ڕایگهیاند:” بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا رێككەوتی ۱٦ی۸ی۲۰۱۸، ھاووڵاتیان دەتوانن تاو رێكەوتە سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردنی دهنگدهران بكەن”.
بڕیارە رۆژی 30ئەیلولی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆنی لە رۆژی 11ی تهمموزەوە دەرگای بنكەكانیان بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كردوهتەوە.