سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆككوه‌زیرانی عێراق له باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران لێدوانی دژبه‌یه‌ك ئه‌ده‌ن
فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق بە كه‌ناڵی (الحره)ی رایگەیاند:”بارودۆخی عێراق و سروشتی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، واده‌كات قورسبێت بۆی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانهبێت كه واشنتن به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌یسه‌پێنێت و به پێویستی زانی وڵاتەکەی له ململانێی و كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كاندا له دژی لایه‌نێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه نه‌بێت.
لای خۆشیه‌وه حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پایەند بوونی عێراقی بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران دوپاتکردوەوە وڕایگه‌یاند:” وڵاتانی گەورەتریش پێیانەوە پابەند دەبن، ئەگەر پابەند نەبین دەدۆڕێین.
لە رۆژی سێشەممە ۷ی۸ی۲۰۱۸ وه قۆناغی یەكەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، قۆناغی دووەمی سزاکانیش تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە جێبەجێدەکرێت، کە خۆی لە چەندین سزای قورسی ئابوری‌دا دەبینێتەوە ، ئەگەر تا ئەو کاتە تاران نەچێتە ژێرباری داواكارییەكانی ئیدارەكەی ترەمپەوە.