فه‌رحان جه‌وهه‌ر: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێم پێویستی به ته‌وافوق و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه
كه‌مینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌مینه‌ى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى جیاجیادا دابه‌ش ده‌بن، له‌رووى قه‌باره‌وه جیاوازن و له‌رووى شوێنى نیشته‌جێبوونیشه‌وه، زیاتر له سنوورى پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك جێگیر بوون.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مان كوردستان ڕایگه‌یاند: “له‌ئێستادا ناتوانرێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش به‌و واده‌یه‌ی له‌به‌رده‌مدا ماوه ناتوانرێت ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه له‌په‌رله‌مانه‌وه گۆڕانكاری تێدابكرێت”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:”به‌هه‌مان میكانیزمی پێشتر، كورسی كۆتاكان بۆ هه‌ڵبژاردنی ۳۰‌ی ۹‌ی ۲۰۱۸ یه‌كلاده‌كرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش گۆڕانكاری له‌یاسای هه‌ڵبژاردن پێشتر پێویستی به‌ته‌وافوق و ڕێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه ئه‌وكات ده‌توانرێت یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه‌و ده‌ستكاری كورسی پێكهاته‌و كه‌مینه‌كان بكرێت”.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر رونیشیكرده‌وه ” ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ماوه‌و جگه‌له‌وه‌ش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌رنه‌بێت، ناتوانرێت هه‌مواربكرێته‌وه”.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتیشی:” له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا تائێستا هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌و دابه‌شكردنی كورسی كۆتاكان نییه وچاوهڕواندهكرێت به‌هه‌مان یاسای پێشتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و كورسی كۆتاكان بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلابكرێته‌وه”.
به جێگیركردنى سیسته‌مى كۆتاى كه‌مینه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تێكى كراوه‌تر بۆ به‌شدارى كه‌مینه‌كان له ناوه‌نده‌كانى دروستكردنى بڕیاردا مسۆگه‌ر كرا.