شاندێكی توركیا ده‌گاته عێراق
خواكوڕك
دوای لێدوانه دژیه‌كه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیا، بڕیاره شاندێكی گه‌وره به‌رپرسانی توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و دۆسیه‌ی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆته‌وه له‌ماوه‌یه‌كی نزیك توركیا چه‌ند كه‌سێك له‌كاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌نێرێته عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكیه‌كانی نێوانیان له سه‌ر پرسی موسڵ.
له‌لا‌یه‌كیتر ئه‌ردوگان رایگه‌یاند كه نازانێ بۆچووی عێراق رێگری له‌به‌شداری كردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه له‌داهاتوودا رۆڵی كاریگەرمان لە ئازادكردنەوەی مووسڵ دەبێت.
سەرۆكی توركیا دووپاتی كردەوە كە ئەگەر وڵاتەكەی بەشداری لە ئازادكردنەوەی مووسڵ نەكات ئەوە ئەنجامەكان باش نابن، بۆیە وڵاتەكەی بەشێوەیەكی كارا بەشداری لە جەنگی مووسڵ دەكات و لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ نەهێشتنی داعش.