ئه‌مریكا په‌یامێك ئاراسته‌ی سعودیه‌و كه‌نه‌دا ده‌كات
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ردوولايه‌ن كێشه‌كانيان به دانووستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ناكرێت ئێمه له برى ئه‌وان هيچ كارێك بكه‌ين و پێويسته ئه‌وان خۆيان ئه‌وه بكه‌ن.
رۆژى دووشه‌ممه ٦ى ئابی ۲۰۱۸سعوودييه باڵيۆزى كه‌نه‌داى له وڵاته‌كه‌ى دهركردو په‌يوه‌ندييه ئابوورى و بازرگانييه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا هه‌ڵپه‌سارد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا گوتوویه‌تی: “كه‌نه‌دییه‌كان چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان له حكوومه‌ته‌كه‌یان هه‌یه به ئیراده و روونی و ئه‌ده‌به‌وه داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات له وڵاته‌كه و ته‌واوی جیهاندا و ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام ده‌بین”.
ناكۆكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سڕكردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و سعوودیه باڵیۆزی كهندای له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه روویدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆتاوا داوایان له ریاز كرد چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤ ئازاد بكات.
لای خۆشیه‌وه عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ریازه‌وه رایگه‌یاند: “پێویست به نێوه‌ندگیریی ناكات، كه‌نه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه و ده‌بێت هه‌ڵه‌كه‌ی راستبكاته‌وه و ئه‌وان باش ده‌زانن له‌و رووه‌وه چی‌یان له‌سه‌ره بیكه‌ن”.
ده‌ستگیركردنی ژنه چالاكوانێكی سعوودی، به‌ناوی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، گرژی خستووه‌ته نێوان سعوودیه و كه‌نه‌دا، ریاز باڵیۆزه‌كه‌ی كه‌نه‌دای ده‌ركردووه و باڵیۆزی خۆیشی له ئۆتاوا بانگهێشت كردووه‌ته‌وه.
سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، یه‌كێكیش بووه له‌وانه‌ی داوای كردووه ژنان مافیان هه‌بێت خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌ن و شاره‌وانییه‌كان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش راگیراوه.
له ساڵی ۲۰۱٤ كوومهتی ریاز گه‌شتكردنی له به‌ده‌وی قه‌ده‌خه‌كرد، یه‌كه‌م ژنیش بوو له سعوودیه داوای كردووه ژنان رێگه‌یان پێبدرێت شۆفێری بكه‌ن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شی ماوه‌ی ۲ ساڵی خایاند.
له ساڵی ۲۰۱۲، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له هیلاری كلنتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا و میشێل ئۆباما، خانمی یه‌كه‌می ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی بوێری پێدرا.
سه‌مه‌ر، خوشكی رائیف به‌ده‌وییه، كه دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی لیبراڵی سعوودیه و له ساڵی ۲۰۱٤، سزای ۱۰ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ.