شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئه‌وانه‌ی له خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر تێوه‌گلاون ڕوی خۆتان ڕه‌ش بكه‌ن و وڵات بهجێبهێڵن
ڕەفعەت عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەڕهكانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەڵێت: “پارتی ڕێگە بە ئەندامەکانی نادات بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بکەن، تا پارێزگای کەرکووک دابنرێت”.
لای خۆیه‌وه شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: “ڕەفعەت عەبدوڵا هەر کاتێک بوێرێ و بڵێت حکوومەتی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی نەوتی کەرکووک دەدزن کە شەریکە لەگەڵیاندا، هەروەها لە گەنجەکانمان دەدرێت و دەردەکرێن، خەڵکمان لە فەرمانگەکان دەردەکرێن، ئەوکاتە ئەگەر بەنیازی پارێزگاریش بێ خەڵک متمانەی پێ دەدات”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا پەرلەمانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگه‌یاند: “کاتێک ئەندامەکانیان بۆ کەرکووک دەنێرنەوە، کە دڵنیا بن لەوەی ژیانیان، کەسایەتییان لەوێ پارێزراو دەبێت، بەڵام ڕەفعەت عەبدوڵا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ئەندامەکانی ئێمە چاو شۆڕ بکات، چونکە ئەو باش دەزانێت ئەگەر کورد کاندیدیشی هەبێت و کۆبوونەوەش لە ئەنجومەنی پارێزگادا بکرێت، ئەوا عەرەب و تورکمانەکان بەشداری لەو کۆبوونەوە ناکەن”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌شڵێت:” ڕەفعەت عەبدوڵا یەکێکە لەو کەسانەی کە هۆکاری دروستبوونی دۆخی کەرکووکە و بەشدارە لە خیانەتەکە، بۆیە دەبێت دادگایی بکرێت نەک بێت باسی پارێزگای کەرکووک بکات، چونکە ئەوانە نابێت قسە بکەن، من پێم وایە تەنیا کۆمەڵێک سەرکردەی پاک لەناو یەکێتیدا ماون، کە دەتوانن لەسەر کەرکووک قسە بکەن، هەر بۆیە ئەوانەی تێوە گلاون دەبێ ڕووی خۆیان ڕەش بکەن و وڵات بەجێ بهێڵن، نەک بێنە کەرکووک و لەسەر کەرکووک قسە بکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانە بێنە کەرکووک خەڵک برینەکانی نوێ دەبێتەوە”.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێستا گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رقاڵی كوده‌تایه‌كن له‌ناو یه‌كێتیدا و له رێگه‌ی به‌ستنی پلینۆم یان كۆنگره‌یه‌كه‌وه كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان درووست بكه‌ن و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ربكه‌ن