بناری قه‌ندیل په‌كه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌ند گه‌نجێك و دوای زیندان و ئه‌شكه‌نجه دان ئازادیان ده‌كات
به هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌رده‌وام مه‌ترسی تۆپبارانكردن و له‌شكرێكی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئاماده‌گی هه‌یه و ناوچه سنوورییه‌كان بۆردوومان ده‌كرێت و به‌م هۆیه‌وه‌ش زیانی زۆر به خه‌ڵكی سه‌ر سنوور گه‌یشتووه وبه‌جۆرێك دانیشتوانی ناوچه سنورییه‌كان بوونه‌ته ته‌سفیه‌ی حیساباتی توركیا و په‌كه‌كه .
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌كه‌كه له ژێر ناوی هاوكاری سه‌رانه و باج به زۆره ملێ له ڕه‌وه‌ندو مه‌ڕداره‌كانی نێوان باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات و باكور ده‌سێنێت ، هه‌ركه‌سێك ئاماده نه‌بێت بچێته ژێر حوكمی زۆره‌ملێی په‌كه‌كه و باج و سه‌رانه نه‌دات ،له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕێگای پێ‌نادرێت له ناوچه‌كه دا بمێنێته‌وه‌و ڕێگاش له له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاتیان ده‌گیرێت ، ناوبه‌ناویش به بیانووی جۆراو جۆر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌ستگیر ده‌كات و له زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان ئه‌دات .
گوندی كاسكانی بناری قەندیل له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌رو ۱۰ هاوڵاتیان لێ ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌پاش زیندانیكردنیان ئاززارو ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێن ، به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” دەستگیركراوەكان چواریان بە چەقۆ بریندار دەكرێن و ئەوانی دیكەش هەر لەنێو ئۆتۆمبێل تا نێو زیندان بە چاوبەستراوی و بە كەلوپەلی جۆراوجۆر لێیان دەدرێت و زۆر ئازاریان دەدەن و جنێویان پێ دەدەن، هەندێكیشیان لە شاخ غلۆر دەكرێن و شوێنی ئەشكەنجەدان بە جەستەیانەوە دیارە.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ ” دانیشتوانی گوندی كاسكانی بناری قه‌ندیل به‌نیاز بوون هێرش بكه‌نه سەر چەکدارانی پەکەکە ،به‌ڵام په‌كه‌كه لە ترسی هێرشكردنە سەریان ده‌ستگیركراوه‌كانیان ئازاد كردووه.