خهلیل سهركانی: شاسوار عهبدولواحید كەسێكی ساختەچی و فێڵبازە و دوای بەرژەوەندیی شەخسی خۆی كەوتووە
خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: “پێشتر تەڤگەری ئازادی كە باڵێكی سەر بە پهكهكهیه هەوڵی ئەوە دەدات شاسوار عەبدولواحید، بەكار بهێنێ بۆئەوەی لەو ڕێگەیەوە ئەندامیان لەناو پەرلەمانی كوردستان و عێراقدا هەبێت، بەڵام لەدوایدا شاسوار عەبدولواحید، تەڤگەری ئازادی بەكار هێنا، چونكە خودی شاسوار عەبدولواحید، كەسێكی ساختەچی و فێڵبازە و دوای بەرژەوەندیی شەخسی خۆی كەوتووە”.
ئەندامهكهی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاشیگەیاند: “شاسوار دەیەوێ هەستی خەڵک بجووڵینێ و لەگەڵ تەڤگەری ئازادی خۆی نزیك كردەوە، بێگومان لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا دەركەووت شاسوار عەبدولواحید، تەڤگەری ئازادی بەكار هێناوە”.
خهلیل سهركانی گوتیشی : “تەڤگەری ئازادی، هیچ سوودێكی لە قەوارەكەی شاسوار عەبدولواحید نەبینووە، تەنها پێی شكاون، هەروەها لەناو خەڵكدا هیچ ڕێز و شكۆیەكیان بۆ نەماوەتەوە، چونكە شاسوار عەبدولواحید، كەسێكی قۆڵبڕە، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەو كەسەدا ڕێك كەوتن”.