بەڤیدیۆ.. ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ ئاسمانی ئێران ده‌سوڕێنه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕانده‌وه‌, له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران گڕژی زۆری تێكه‌وتووه‌ به‌ جۆرێك گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە زیاتر لە 40 فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران دەسووڕێنەوە.

گۆڤاری (ناشناڵ ئنسترێت)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە جۆری (F14 TOMCAT)ن و لە 70کانی سەدەی رابردوو دروست کراون، لە ساڵی 2006ـەوە ئەمریکا بەکاریان ناهێنێت.

هەروەک گۆڤارەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە سەردەمی ریچارد نیکسۆن، سەرۆکی 37ـەمی ئەمریکا (لە 1969 – 1974 سەرۆک بوو)، دراوەتە ئێران و تا ئێستاش سوپای ئێران بەکاریان دەهێنێت.

ئەو فڕۆکە F14ـانە بە باشترین فڕۆکە بەرەنگارییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێن.

گرتەیەکی کۆنی ڤیدیۆیی ئەو فڕۆکانە

Back to top button