پەكەكە بەشداری شەڕی مووسڵ ناكات كاری پەكەكە لەشنگال تەواو
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانێكی عێراق دەلێت حكومەتی عێراق تەنها بۆ رزگار كردنی مووسڵ بووجەی بۆ پەكەكە تەرخان كردبوو لەسەر بابەتی حشدی شەعبی، بەڵام لەئێستادا حكومەتی عێراق گەیشتە ئەو قەناعەتە، كە ناوی پەكەكە لەرزگار كردنی مووسڵ دا نەبێت، بەمەش روڵی پەكەكە لە شنگال و مووسڵ كۆتای پێدێت.
نوێنەری ئێزدیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د.ماجید شەنگالی بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە،: “داعش لە زۆری میحوەرەکان پاشەکشەی کردووە و لەناو مووسڵیش داعش هێزی کۆکردووەتەوە و ناردوویەتی بۆ هەندێک لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگ”.
هەروەها شنگالی دەلێت “هێزی پێشمەرگەی کوردستان 6 گوندی گەورەی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە کە زۆر بە سەرکەوتووانە پێشڕەوی دەکرێت، چونکە ناکرێت ئەم پێشڕەوییانە بەهۆی هێزێک یان چەند هێزێکی دەرەکی بکرێتە موزایەدەی سیاسی”.
لەبارەی دەنگۆی بەشداریکردنی هێزێکی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ، ماجید شەنگالی دەشلێت “پەکەکە لە شوێنی خۆی جووڵە ناکات و بەشداری لە ئازادکردنەوەی مووسڵدا ناکەن، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە و سوپای عێراق بە بەشەکانیەوە، بەشداری لە ئازادکردنەوەی شارەکە دەکەن”.