به‌به‌ر چاوی دایك و باوكی په‌كه‌كه له سلێمانی گه‌نجێك تیرۆر ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، گه‌نجێك به‌ناوی شڤان عومه‌ر له ماڵی خۆی له‌به‌رچاوی دایك و باوكی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه بریندار ده‌كرێت و پاشان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خزمه‌كانی شڤان عومه‌ر به خواكوركی راگه‌یاندووه” دوای ئه‌وه‌ی شڤان عومه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌كات به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كاری مه‌ده‌نی و رێكخستنی بۆ ئه‌م حزبه كردووه له سلێمانی، پار ساڵ په‌یوه‌ندی ده‌كات به قه‌ندیل پاشان به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی دایكی ده‌گه‌رێته‌وه شاری سلێمانی”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی شڤان عومه‌ر كه به‌ناوی ( هه‌ڤاڵ چیا) ناسراوه له‌ناو رێزه‌كانی په‌كه‌كه” دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆش و خراپی ته‌ندروستی دایكی ده‌گه‌رێته‌وه سلێمانی، به‌ڵام جارێكی تر ناگه‌رێته‌وه، ناو رێزه‌كانی په‌كه‌كه، له سلێمانی ده‌مێنێته‌و، ده‌شلێ” پاشان په‌كه‌كه هه‌ره‌شه‌ی زۆر له شڤان ده‌كه‌ن بگه‌رێته‌وه، بۆ ناو په‌كه‌كه به‌ڵام شڤان ئاماده نیه بگه‌رێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی پاش ئه‌وه‌ی كه دوای چه‌ند جارێك هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه ناچێته‌وه ناو هێزه‌كانی په‌كه‌كه، ئێواره‌ی 29ی 7ی 2018 له گه‌ره‌كی سه‌یوانی سلێمانی به‌رچاوی دایك و باوكی ده‌درێته به‌ر ده‌سرێژی گولله بریندار ده‌بێت و پاشان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات”.
دایكی شڤان عومه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، كه كوره‌كه‌ی له‌لایان په‌كه‌كه‌وه پێشتر هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه، تا بگه‌رێته‌وه شاخ به‌ڵام خۆی نهیوستنووه بگه‌رێته‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه له‌به‌رچاوه‌ی ئێمه كوره‌كه‌یان لێ كوشتم”.
هه‌روه‌ها دایكی شڤان رایگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌یان له كاتی گه‌یاندن به نه‌خۆشخانه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پێ گووتم گه هه‌ڤاڵه‌كانی خۆم بوون ئه‌وانه‌ی ده‌سترێژی گولله‌یان لێكردم..