شۆك…یاریزانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید و جیهان داوای رۆیشتن ده‌كات..!

لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڕاستی داوای چوون لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و دەیەوێت لە ریزەکانی یانە شاهانەییەکە بڕوات.”

رادیۆی  ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە لۆکا مۆدریچ داوای کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە ، رێگەی پێبدات ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو یانەی ئینتەرمیلان جێبهێڵێت ،بەڵام تا ئێستا پێرێزی سەرۆک وەڵامی کۆتایی ئەو یاریزانەی نەداوەتەوەو تەنها جارێک پێشتر رایگەیاندبوو هەر یانەیەک مۆدریچی دەوێت دەبێت 750 ملیۆن یۆرۆی نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە یانەی ریاڵ مەدرید بدات ئینجا دەستبەرداری دەبین.”

بە گوته‌ی رۆژنامە ئیتاڵیەکانیش یانەی ئینتەرمیلان ئامادەیی نیشانداوە موچەیەکی 10 ملیۆن یۆرۆی لە یەکساڵدا بەو یاریزانە بدات و گرێبەستی بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەگەڵدا واژۆ بکات.

Back to top button