ئهمریكا: پێویسته كوردستانێكی بههێز ههبێت.
له بارهی رێككهوتنی ههریمی كوردستان و عێراقهوه بۆ چارهسهری گرفتهكانی نێوانیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند.” بۆ بوونی عێراقێکی سەقامگیر بۆماوەیەکی درێژخایەن و هەروەها تێکشکاندنی داعش بەیەکجاری، پێویستە حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی بەهێز لە عێراق هەبێت.”
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی کردنەوەی رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکووک و هەروەها دانانی گومرگ لەلایەن حکومەتی عێراق لەسەر ئەم رێگەیە رایگەیاند: “وڵاتی دیکەش هەن کە لە رابردوودا ئەمەیان کردووە، لە نێویاندا وڵاتەکەی خۆم کە چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ئەمەی کردووە کاتێک شتێکی لەم جۆرە ئەنجامدراوە. پێموایە ئەمە پرسێکی گەورەی ناوخۆییە بۆ عێراق، لە نێوان عێراق و هەولێر، بۆ ئەوەی هەوڵبدەن چارەسەری بکەن. ئێمە هانیان دەدەین کە هەموو ئەو کێشانەی ماونەتەوە چارەسەریان بکەن”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئهوهشی دووپاتكردهوه.” ئێمە بڕوامان وایە حکومەتێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان لە نێو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ شتێکی سەرەتاییە بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە عێراق و هەروەها بەردەوامیدان بە تێکشکاندنی داعش بەتەواوی”.