دوو یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ خولی ئینگلیزیه‌وه‌ كرد.

کەمێک پێش ئێستا گواستنەوەی  بازاری یاریزانان لە وڵاتی ئینگلتەرا کۆتایی هات و یانەی بەرشەلۆنەش لە دوا خولەکەکاندا دوو یاریزانی چووە ئەو وڵاتە.”

یەری مینای کۆڵۆمبی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزییەوە کرد، نرخی چوونی ئەم یاریزانە بۆ ئێڤەرتۆن بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2،5 ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان، هەروەها یانەی بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە ئەو یاریزانە بکڕێتەوە.

دووەم یاریزانی بەرشەلۆنە گۆمێزی پۆرتوگالی بوو، ئەویش بەرەسمی چووە یانەی ئێڤەرتۆن بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک و  بە بڕی 2،250 ملیۆن یۆرۆ.

Back to top button