كوڕه كوردێكی تر له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌درا.
ھاووڵاتییەكی دیكه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردیتان لە زیندانی ناوەندی بەندەر عەباس، لە باشووری ئێران لەسێدارەدرا به تۆمه‌تی گووشتنی ئه‌نقه‌ست.”
بەپێی ھەواڵی ناوەندەكانی مافی مرۆڤی كوردستان “بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی دیكەی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس لە باشووری ئێران جێبەجێکرا”.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه ئەو ھاووڵاتییە كوردە تەمەن 46 ساڵ و خەڵکی پارێزگای لوڕستانە كە 4 ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو”.
بەپێی ئاماری ناوەندی هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان، 70% ئەو کەسانەی کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لەئێران لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کوردن.