مۆبایل زۆر خه‌ته‌ره بزانن بۆ و زیانه‌كانی چین.؟
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا موبایل زۆر به خێرایی بڵاو بوه‌ته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز كه ده‌گاته ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه به‌كارهێنه‌رانی موبایل زیاتر له نۆسه‌د ملیۆنه ، كه له (15%) ی دانیشتوانی جیهان ده‌گرێته‌وه.”
به بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی مۆبایل هیچ تیشكێك بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه ناباشهكانی و تا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی مۆبایل دا نه‌كراوه سه‌باره‌ت به لایه‌نه خراپه‌كانی ، چونكه ساڵانه چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت ، چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلار ئه‌ده‌نه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ بلاَوكردنهوهی سوده‌كانی مۆبایل .
كاریگه‌ری مۆبایل له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ چیه.؟
1-له كاتی هاتنی تێل بۆ مۆبایل كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی موگناتیسی ده‌رده‌چن ئه‌م شه‌پۆلانه به ڕێژه‌ی له (40%) زۆر به خێرایی له لایه‌ن سه‌ر و ده‌ستمانه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت.
2-موبایل ده‌توانێت ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه له ڕادیۆ ده‌رده‌چن زۆربه ئاسانی بگوازێته‌وه بۆ سه‌رمان ده جار زیاتر له شه‌پۆلی ئاسایی خۆی و بیگه‌یه‌نێته مێشكمان ، هه‌ر بۆیه كاتێك له ته‌نیشت ته‌له‌فزیۆن یان ڕادیۆ یان كۆمپیوته‌ر موبایلێك داده‌نێیت به هاتنی تێلێ بۆ ناو موبایله‌كه‌ت ده‌نگ و ڕه‌نگی ئامێره‌كان یه‌كسه‌ر ده‌گۆڕێن.
3-ئه‌و تیشكانه‌ی كه‌له موبایله‌وه ده‌رده‌چن كار ئه‌كاته سه‌ر پرۆتینی ناو خانه‌كانی له‌ش و ڕێڕه‌وی كار و فرمانه‌كانی ده‌گۆڕێت به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناو خانه‌كه به‌مه‌ش خانه‌كه ده‌ست به دابه‌ش بوون ده‌كات ، به تایبه‌تی خانه‌كانی مێشك و چاوو گوێ ، ئه‌م دابه‌ش بونه‌ش له خانه‌كاندا نزیك بونه‌وه‌یه له دروستكردنی خانه‌ی (سرطان )شێر په‌نجه.
4-ئه‌م تیشك و شه‌پۆلانه هانده‌رێكی خێران بۆ گه‌شه‌كردنی خانه و شانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ، به‌مه‌ش خانه‌كانی له‌ش كار‌و فرمانی خۆیان لێ تێك ده‌چێت و خێرا به‌ره‌و پیریه‌تی ده‌ڕۆن.
5-كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلانه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێ به تایبه‌ت له نێردا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ( سپێرم) هه‌یه.